ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌ئاكامى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ له‌سامه‌ڕا 4 سه‌ركرده‌ى داعش كوژران

ئەمنی
  • 11-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕاگه‌یاند له‌ئاكامى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ له‌شارۆچكه‌ى سامه‌ڕا چوار سه‌ركرده‌ى تیرۆرستانى داعش كوژران.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێكى هاوبه‌ش له‌لیواى مه‌غاویرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا وسه‌رایا سه‌لام له‌میان بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌،توانییان 4 سه‌ركرده‌ه‌ى تیرۆرستانى داعش بكوژن ،كه‌ دوو تیرۆرستیان پشتوێنى مینڕێژكراو به‌ستبوون،له‌ناوچه‌ى فه‌رحاتیه‌ له‌شارۆچه‌كه‌ى سامه‌ڕا".