كازمى كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان هێنا

  • 11-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان هێنا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،كۆتایی به‌گه‌شته‌كه‌ى بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان هێنا كه‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى خایاند".
    وتیشى"كازمى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى زنجیرییه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم سازكرد،وتیایدا چاوى كه‌وت به‌سه‌رۆكى هه‌رێم وسه‌رۆك وه‌زیران حكومه‌تى هه‌رێم وئه‌ندامانى كابینه‌كه‌ى ،له‌گه‌ڵ دیداره‌كانى به‌ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى سیاسى ،له‌سه‌روویانه‌وه‌ سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كورستان ".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌دیداره‌كان كۆى دۆسییه‌ گشتییه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى نیشتیمانى وگرنگترین ئاڵنگارییه‌كانى وڵات خراوه‌ته‌به‌رباس،هه‌روه‌ها یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى ،له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌،وبه‌رده‌وامى هه‌ماهه‌نگى وهاوكاریكردنى ئه‌منى له‌میان هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌پێناو ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
    ئاماژه‌یشى دا"كازمى سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانى له‌پارێزگاى دهۆك كرد وڕه‌وشى دانیشتوانى كه‌مپه‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌،وڕێنمایشى دا به‌چاره‌سه‌ركردنى گرنگترین داخوازییه‌ مرۆییه‌كان،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى توندى حكومه‌ت بۆ كاركردن بۆ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ،ودابینكردنى كه‌شى له‌بار بۆ سه‌قامگیرى".
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندن وتیشى"سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك ده‌روازه‌ى سنوورى له‌هه‌ردوو پارێزگاى دهۆك(ئیبراهیم خه‌لیل)وسلێمانى(باشماخ)كردووه‌ وڕێره‌وى كاره‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ وڕێنمایی دا به‌كاراكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌پاراستنى ڕێك وپێكى كاره‌كان بۆ گه‌یشتن بۆ حاڵه‌تى ته‌واوكار كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوورى وڵات وخۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان".
    وتیشى"كازمى سه‌ردانى گڵكۆى ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانى له‌سلێمانى كرد،وهه‌روه‌ها سه‌ردانى پێگه‌ى یه‌كێك له‌تاوانه‌كانى ڕژێمى له‌ناوچوو دژى گه‌لى كورد كرد ،وسه‌ردانى مۆنیۆمێنتى یادى تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ كرد وچاوى به‌ژماره‌یه‌ك كه‌سوكارى قوربانیانى ئۆپراسیۆنه‌ به‌دناوه‌كانى ئه‌نفال كه‌وت وقوربانییه‌كانى كه‌سوكاریانى به‌رزنرخاند".
    ئه‌وه‌یشى وت"كازمى چاوى به‌به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار وژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى كوردى كه‌وت وژماره‌یه‌ك بابه‌ت وئاڵنگارى كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌ تاوتوێكردووه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ كازمى چاوى به‌په‌رسانى پارێزگاى سلێمانى وژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كه‌وت كه‌داواى وه‌رگرتنى شایسته‌كانیان ده‌كه‌ن له‌به‌بازاڕكردنى به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان ،وبه‌ڵێنیشى دا پێداچوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ كارگێرییه‌كان بكات له‌پێناو به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارى خۆپیشانده‌ران وبه‌خشینى مافه‌كان به‌پێى بنه‌ماى دادگه‌رى ویه‌كسانى بۆ سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانى عێراق.