حه‌لبوسى له‌سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی شاكر:كۆچكردوو قوتابخانەیەك بوو بۆ وەرزش و ڕەوشتی وەرزشی

ناوخۆ
  • 11-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی نازم شاكر ڕاهێنه‌ر ویاریزانى پێشووى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ره‌خۆشى كرد ،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ كۆچكردوو قوتابخانەیەك بوو بۆ وەرزش و ڕەوشتی وەرزشی.
    حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند "بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە و دوای ڕزایبوون بەقەدەری خوای گەورە، هەواڵی كۆچی دوایی كاپتن نازم شاكر ئەستێرەی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەری پێشوومان –مان پێگەیشت بەهۆی توشبوونی بە فایرۆسی كۆرۆنا".
    وتیشى"كۆچكردوو قوتابخانەیەك بوو بۆ وەرزش و ڕەوشتی وەرزشی، لەگەڵ هاونەوەكانی مێژوویەكی پر دەستكەوتیان تۆماركرد و بەشداربوو لە بەرزكردنەوەی پێگەی تۆپێی عێراق، بەلەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ وەرزشوانان و هاندەرانی ناوخۆیی و عەرەبی و نێودەوڵەتی".
    ئه‌وه‌یشى وت"پرەسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری و خوشەویستانی دەكەین لەناوەندی وەرزشی، لەخوای گەورە داواكارین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرین شادی بكات و شیفای توشبووانی ئەو فایرۆسە بدات".