به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی نازم شاكر ڕاهێنه‌ر وئه‌ستێره‌ى پێشووى توپى پێى عێراق سه‌ره‌خۆشى كرد.
كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند:بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە و دوای ڕزایبوون بەقەدەری خوای گەورە، سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌ڵ به‌ئارامى عێراق ده‌كه‌ین به‌له‌ده‌ستدانى كاپتن نازم شاكرئهستێرهیهكى دیكه‌ى نیشتیمانى وپاڵهوانێكى گه‌وره‌ى ئاسمانى وڵات، لەخوای گەورە داواكارین بەر رەحمەتی خۆی بخات".
وتیشى"سه‌رله‌نوێ په‌تاى كۆرۆنا دڵى عێراقییه‌كانى برینداركرد به‌له‌ده‌ستدانى ئازیزان وخۆشهویستانى ،داواكارین له‌خواى گه‌وره ئه‌م به‌ڵایه له گه‌له‌كه‌مان دووربخاته‌وه".
كازمى ئاماژه‌یشى دا"ڕه‌وانشاد كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى وه‌رزشى بوو،وناوى عێراقى له‌گۆڕه‌پانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رزكردۆته‌وه،وژیانى خۆیان له‌پێناو وه‌رزش ولاوان ته‌رخانكرد،وهیچ كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌رك وبهخشینهكانى له‌پێناو نیشتیمانه‌كه‌ى".
ئه‌وه‌یشى وت"پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری و خوشەویستانی دەكەین كهبهقهبارهى بەلەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە به‌قه‌باره‌ى عێراق".
كازمى له‌كۆتایی قسه‌كانى وت"لەخوای گەورە داواكارین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرین شادی بكات و شیفای توشبووانی ئەو فایرۆسە بدات،وپشتیوانى جه‌نگاوه‌رانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بكات،ولهگوناههكانى سه‌رجه‌م قوربانیانى په‌تاكه خۆشبێت وئارامى ودڵنه‌وایی بدات كه‌سوكاریان".