وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى دانیمارك ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ى بڕیاریداوه‌ به‌كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌عێراق

  • 11-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    جیبى كۆفود وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى دانیمارك،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى بڕیارى داوه‌ به‌كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌عێراق.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن جیبى كۆفود وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى دانیمارك پێگه‌یشتووه‌،وهه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان گه‌لانى هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كردووه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كۆفود ڕایگه‌یاندووه‌ وڵاته‌كه‌ى بڕیاریداوه‌ به‌كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى دانیمارك له‌عێراق".
    ئاماژه‌یشى دا"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌م بڕیاره‌ كردووه‌ وبه‌هه‌نگاوێكى گرنگى ناویبردووه‌ له‌چوارچێوه‌ى قوڵكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا وبه‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات،وستایشى ئه‌ركى لایه‌نى دانیماركى كردووه‌ له‌پشتیوانى به‌رده‌وامى بۆ عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش".