به‌غدا-اه‌ع -نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئابوورى ووهبهرهێنانى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی ونوێنهرایهتى خسته‌ڕوو.
مازن فه‌یلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى دارایی كۆتایی ئه‌م مانگه وه‌ك واده‌یه‌ك دیاریكرد بۆ پێشكه‌شكردنى ڕه‌شنووسى ناكۆتایی ده‌رئه‌نجامى چاكسازییه‌كان،وله‌دواى ڕاوێژى له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌نیوه‌ى مانگى داهاتوو ڕه‌شنووسه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن"،وتیشى "عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئاماژه‌ى به‌هه‌بوونى كێشه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى پێشوو وگهنجینهى وڵات نیمچه به‌تاڵه له‌گه‌ڵ بارى نائاسایی ئه‌مانه‌یش پێویستیان به‌كاتێكى زۆر هه‌یه".
فه‌یلى وتیشى"وه‌زیرى دارایی جه‌ختیكردۆته‌وه عێراق نایه‌وێت قه‌رز له‌سه‌ندوقى نه‌ختێنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكات به‌هۆى مه‌رجه قورس وگرانهكانى".
وتیشى"وه‌زیرى دارایی ڕایگه‌یاندووه دیاریكردنى ماوه‌ى دوو مانگ له‌بڕگه‌ى حه‌وت له‌یاساى قه‌رزكردن بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت پێشكه‌شى په‌ڕه‌ى چاكسازى یاخود په‌ڕه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى ئابوورى بكات به‌س نییه،چونكه ماوه‌كه كه‌مه وحكومه‌ت پێویستى به‌شه‌ش مانگ ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنى په‌ڕه‌كه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌سه‌دا 25بووه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا،وله‌ئێستاشدا پێشكه‌شكردنى په‌ڕه‌ى چاكسازى له‌م ماوه‌یه دیاریكراوه كارێكى زه‌حمه‌ته".