كازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌وه‌

  • 11-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌وه‌ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌،بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه‌".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،گه‌یشته‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ وسه‌ردانى مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد ،وتاجه‌گوڵینه‌ى له‌و مۆنیۆمێنته‌ دانا ،وسوره‌تى فاتیحه‌ بۆ گیانى قوربانیانى ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌وه‌نه‌ خوێنده‌وه‌".
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشووتر،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،گه‌یشته‌ شارى سلێمانى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان،وله‌گه‌ڵ گه‌یشتنى له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى خۆجێى وسه‌رۆكى یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانى پارێزگاكه‌ كۆبووه‌وه‌".
    كازمى گوێ له‌ورده‌كارى دۆخى خزمه‌تگوزارى شاره‌كه‌ گرت كه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسانى خۆجێیه‌وه‌ پێشكه‌شكران له‌نێویشیاندا دۆسییه‌ى دۆخى گشتى له‌و شاره‌دا.