له‌ئۆپراسیۆنێكى جۆرى له‌پارێزگاى كه‌ركوك 10 تیرۆرست ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 11-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ئۆپراسیۆنێكى جۆرى له‌كه‌ركوك 10 تیرۆرست ده‌ستگیركران كه‌له‌نێویشیاندا 6 سه‌ركرده‌ هه‌ن.  نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بۆ پێنجه‌مین ڕۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ،پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌ئۆپراسیۆنه‌ جۆرییه‌كانیان به‌رده‌وامن،وتوانییان تیرۆرستێكى داعش له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ى باشورى ڕۆژئاواى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیربكه‌ن". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"دواى ده‌ستگیركردنى ئه‌م تیرۆرسته‌ ژماره‌ى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ده‌ستگیركراون گه‌یشتۆته‌ 10 تیرۆرست،له‌نێویشیاندا 6 سه‌ركرده‌ى چالاك له‌ڕیزى تیرۆرستانى داعش هه‌ن له‌پاڵ كوشتنى دوو تیرۆرستى دیكه‌".