به‌غدا-اه‌ع
حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڕینى هێڵى هاریكارى تیرۆرستانى داعش له‌سه‌ر سنوورى عێراق سوریا ڕاگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د هلیجى فه‌رمانده‌ى لیواى 19ى حه‌شد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"لیواى65ى توانى 4 داواكراو ده‌ستگیربكات به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر له‌گوندى ئه‌لبو خه‌لیفه وهه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر جگه‌ره‌ى جۆراجۆر گرت كه‌بۆ دزه‌پێكردن ئاماده‌كرابوو"،ئاماژه‌یشى دا"تونێلێك خاپووركراوه كه‌هێڵى هاریكارى تیرۆرستانى داعش بووه له‌میان ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌دۆڵى سواب".
وتیشى"حه‌شدى شه‌عبى كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ى هێنا له‌ڕێگاى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌بیابانه‌كانى ڕۆژئاواى ئه‌نبار به‌ئاڕاسته‌ى سنوورى عێراق سوریا،دواى كیۆماڵكردنى 65كیلۆ مه‌تر له‌خاكه‌كانى ،وچاره‌سه‌ركردنى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى سى فۆر وتی ئێن تى،وته‌قاندنه‌وه‌یان به‌ئارامى ودۆزینه‌وه‌ى چه‌ك له‌میوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
جێى ئاماژه‌پێكردنه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى به‌یانى ئه‌مڕۆى پێنجشه‌ممه پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوانى ئه‌نجامدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ژماره‌یه‌ك ئامانجى ستراتیژى به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى.