به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان جه‌ختیكرده‌وه له‌ئاماده‌یی ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى وپاڵپشتى ته‌كنیكى بۆ لایه‌نى سودانى له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى لافاوه‌كان،وسودانیش سوپاسى حكومه‌تى عێراقى ده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى یاسر عه‌باس محه‌مه‌د وه‌زیرى ئاوى سودانى ئه‌نجامداوه ،پشتیوانى عێراقى له‌گه‌ڵ گه‌ل وحكومه‌تى سودان ده‌ڕبڕى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى لافاوه‌كان كه به‌مدواییه وڵاتهكهیانى گرتۆته‌وه".
حه‌مدانى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه،وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ته‌واوى ئاماده‌كارییه بۆ پاڵپشتى ته‌كنیكى له‌لایه‌ن شاره‌زایانى زانستى بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى لافاوه‌كان كهسودان گرته‌وه".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى سودان سوپاسى حكومه‌تى عێراق كرد بۆ پشتیوانى وهاوسۆزى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت وگه‌لى سودان له‌م قه‌یرانه‌یدا.
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دوێنێ چوارشه‌ممه،فه‌رمانیدا به‌كردنه‌وه‌ى كایه‌یه‌كى ئاسمانى وئه‌وه‌ى تر ده‌ریایی بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى مرۆیی به‌په‌له بۆ كارهستباران وزیانلێكهوتووانى لافاوه‌كانى سودان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ،بڵاویكرده‌وه"كازمى فه‌رمانیكرد به‌كردنه‌وه‌ى كایه‌یه‌كى ئاسمانى وئه‌وه‌ى تر ده‌ریایی له‌گه‌ڵ وڵاتى سودانى برا ،بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى مرۆیی به‌په‌له بۆ كارهساتباران وزیانلێكهوتووهكانى لافاوه‌كان كه‌چه‌ند ڕۆژێكه له‌سودان ڕوویداوه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"فرۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى ئه‌مڕۆ به‌ڕێده‌كه‌وێت به‌چه‌ندین تۆن كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى وده‌یان هه‌زار سه‌به‌تى خۆراكى وهه‌زاره‌ها پارچه‌ى پێداویستى مرۆیی وخێوهتگه بۆ له‌خۆگرتنى زیانلێكهوتووان كه‌ناچار بوونه به‌هۆى لافاوه‌كان ماڵه‌كانیان جێبهێڵن".
ئاماژه‌یشى دا"كازمى فه‌رمانیشى دا ده‌یان هه‌زار تۆن گه‌نم لهبهندهركانى به‌سڕه عهمباربكرێت بۆ پشتیوانیكردنى گه‌لى سودانى برا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى وت"ڕێنماییه‌كانى كازمى له‌چوارچێوه‌ى په‌رۆشى حكومه‌ت وگه‌لى عێراقه بۆ پته‌وكردنى بنه‌ماكانى برایه‌تى له‌گه‌ڵ برایاندا ،وپشتیوانیكردنى وڵاتى سودان له‌ڕه‌وشى مرۆیی سه‌ختدان به‌هۆى لافاوهكا