په‌رله‌مان كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێنج یاسا هێنا

ناوخۆ
  • 10-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا هێنا.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌میان دانیشتنه‌ گرێدراوه‌كه‌ى كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى كۆلێژى پۆلیس ژماره‌ 37ى ساڵى 2000 هێنا".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌ن بۆ پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتى دادوه‌رى ژماره‌ 29ى ساڵى 2016 هێنا".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ یاسای ئه‌ندامێتى كۆمارى عێراق له‌پرۆتۆكۆلى ساڵى 2005 هه‌مواركراو هێنا بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ى نه‌هێشتنى كارى ناڕه‌وا دژى سه‌لامه‌تى كه‌شتى ده‌ریاوانى بۆ ساڵى 1988".
    ئاماژه‌یشى دا په‌رله‌مان كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى یاساى جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كانى ئاودێرى ژماره‌138ى ساڵى 1971 هێنا".
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتاییشى هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساى په‌یتایی پزیشكى ڤیته‌رنه‌رى ژماره‌ 136ى ساڵى 1980".