به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ،ئه‌زموونى هاوكارى ئه‌منى یه‌كڕیزى نیشتیمانى پته‌وكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر،چاوى به‌مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌وتووه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایشیگه‌یاند"ئه‌زموونى هاوكارى ئه‌منى وته‌واوكارى له‌ئه‌ركى هێزه چه‌كداره‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش یه‌كڕیزى نیشتیمانى پته‌وكرد وسه‌ركه‌وتنى هێنایه‌دى".
وتیشى"سه‌روه‌رى عێراق وشه‌یه‌كه هه‌موو عێراقییه‌كان كۆده‌كاته‌وه ونابێت هیچ ده‌رفتێك بدرێت بۆ پێشێلكردنى ،ڕوونیشیكرده‌وه له‌ئێستادا ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مووان له‌ئارادایه بۆ پته‌وكردنى كارى هاوبه‌ش وپێشكه‌شكردنى باشترین ئه‌رك بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتى عێراقى،له‌گه‌ڵ خێراكردنى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته،به‌وپێیه‌ى گوزارشتێكى ڕاستگۆیانه بێت له‌سه‌ر ده‌نگى گه‌لى عێراق وبژاردنه ڕاسته‌قیینه‌كانى ".
لاى خۆیه‌وه مه‌سرور بازرانى ڕوونیكرده‌وه"حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌په‌رۆشى بۆ دانانى چاره‌سه‌رى درێژخایه‌ن،وپشتیوانیكردنى ئه‌ركى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى بۆ چاكسازیكردن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".