كازمى ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ شه‌ش وه‌زاره‌ت ده‌رده‌كات له‌باره‌ى سیسته‌مى به‌ڕێوبردنى دكیۆمنێتى نیشتیمانى

ناوخۆ
  • 10-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایی دایه‌ شه‌ش وه‌زاره‌ت به‌ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ وكاراكردنى سیسته‌مى به‌ڕێوبردنى دیكۆمێنتى ناوه‌ندى نیشتیمانى له‌میان ژینگه‌ى تۆڕى پارێزراوى حكومى.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ڕێنماییه‌كه‌ له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووه‌ كه‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ سازكرا،به‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ ودارایی وپه‌روه‌رده‌ وڕۆشنبیرى وخوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى وپه‌یوه‌ندییه‌كان بگرێته‌وه‌،به‌و پێیه‌ى هه‌نگاوێكه‌ بۆ به‌ڕێوبردنى ته‌واوكارى ئه‌لیكترۆنى".
    وتیشى"ڕێنماییه‌كه‌ بریتى بوو له‌وه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان سیسته‌مى به‌ڕێوبردنى دكیۆمێنتى ناوه‌ندى نیشتیمانى په‌یڕه‌و بكه‌ن چونكه‌ تواناى ئاڵوگۆڕى به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌نێو ژینگه‌ى تۆرى پارێزراوى حكومى ،له‌پاڵ ئه‌نجامدانى ڕێوشوێنه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌وه‌زاره‌ت وسه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌تۆڕى پارێزراوى حكومى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌".