به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوسى سازكرد.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"كارنامه‌ى دانیشتنى چواره‌مى وه‌رزى یاسادانانى نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆك په‌رله‌مان وئاماده‌بوونى 187 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد".
پێشووتریش ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)وێنه‌یه‌كى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستیكه‌وتبوو.
به‌پێى نووسراوه‌كه كارنامه‌كه له 9بڕگه پێكهاتووه گرنگترینیان پێداچوونه‌وه‌ى یاسایبوونى ئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره ونمایشكردنى ڕێره‌وى ڕێوشوێنه‌كانى یاسادانان بۆ پرۆژه وپێشنیارى یاساكان كه‌ڕه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كراوه وخوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیارى یاساى هه‌مواكردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى پۆلیس ژماره(37)ى ساڵى 2000.