كازمى:هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى سه‌ره‌كى وته‌واوكارییه‌ له‌عێراقدا

  • 10-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ،یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌ نیشتیمانییه‌كانى تاوتوێكرد،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ هه‌رێم به‌شێكى سه‌ره‌كى وته‌واوكارییه‌ له‌عێراقدا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌شارى هه‌ولێر چاوى كه‌وتووه‌ به‌مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌تى هه‌رێم".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌دیداره‌كه‌دا كۆى ڕه‌وشى گشتى گۆڕه‌پانى نیشتیمانى وگرنگترین ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌  ویه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى تاوتوێكراون له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".
    كازمى له‌میان دیداره‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"عێراق به‌كردارى پێویستى به‌چاكسازییه‌ ،وده‌بێت له‌پێشینه‌ى كارى نیشتیمانى بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى وڵات به‌سه‌ر هه‌موو ئاڵنگارییه‌كانى ئێستا".
    ئاماژه‌یشى دا"هه‌ماهه‌نگى باڵاى نێوان هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان وپێشمه‌رگه‌ یارمه‌تیده‌ر بوو له‌دروستكردنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش،كه‌پارێزگارى له‌خاك ده‌كات وده‌رفه‌تى به‌ره‌وپێشبردن وگه‌شه‌پێدان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
    سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"گرنگى ته‌واوكارى له‌هه‌ڵوێسته‌كانى نێوان حكومه‌تى  فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێم"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى سه‌ره‌كى وته‌واوكارییه‌ له‌عێراقدا ،وگفتوگۆ وده‌ستوور چه‌ترێكن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى داهاتوویه‌كى ئارام بۆ عێراقێكى یه‌كگرتوو وسه‌قامگیر".
    وتیشى"له‌ئێستادا ده‌رفه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى كردارى عێراقى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئارادایه‌ بۆ پته‌وكردنى پێگه‌ى عێراق له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان".
    لاى خۆیه‌وه‌ مه‌سعود بارزانى"خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌هه‌بوونى خواسته‌كان لاى هه‌مووان ،له‌ڕێگاى هه‌وڵدان بۆ چاكسازى وچاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێم".