وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:له‌پرۆسه‌یه‌كى له‌ناكاو له‌شرگات سه‌ركرده‌یه‌كى داعش ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 10-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌شارۆچكه‌ى شرگات راگه‌یاند.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌زگا دژه‌تیرۆر به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،پرۆسه‌یه‌كى له‌ناكاوى له‌شارۆچكه‌ى شرگات ئه‌نجامدا،وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش دواى چاودێرى وزانیارى وردى هه‌واڵگیرى".
    وتیشى"پرۆسه‌كانى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر ماوه‌ى چوار ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكان به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌ گه‌وره‌كانى تیرۆرستان وڕاده‌ستكردنیان بۆ دادگا".