به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشته هه‌ولێر.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌یشته هه‌ولێر وله‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى لێكرا".
وتیشى"كازمى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌رێم له‌هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه ودرێژهپێدهرى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى به‌غدا ده‌بێت".
بڕیاریش وایه ،سه‌رۆك وه‌زیران له‌یه‌كه‌مین سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌روازه سنوورییه‌كان وكهمپى ئاواره‌كانیش به‌سه‌ربكاته‌وه.
شایه‌نى باسه لایه‌نه كوردییه‌كان دانوستانه‌كانى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا به‌ئه‌رێنى ناوبرد".
شێرزاد قاسم ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى ڕایگه‌یاند"له‌سایه‌ى كه‌شوهه‌وایه‌كى ئه‌وه‌ها ده‌توانین بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت له‌میان كارى هاوبه‌ش بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى عێراق".
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پێشووتر جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاسته‌نگییه گه‌وره‌كان.