به‌غدا-اه‌ع
بانكى ڕافیده‌ین،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند مووچه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه له‌سه‌رانسه‌رى عێراق دابه‌شكراوه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌شێكى نوێ لهمووچهكانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ پیاوان وژنان دابه‌شكراوه".
وتیشى"خه‌رجكردنه‌كه له‌ڕێگاى كارته ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه ده‌بێت وهه‌ر هاوڵاتییه‌ك بیمه‌كان ده‌یگرێته‌وه ده‌توانێت له‌هه‌ر جێگایه‌ك بێت مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت".