پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان له‌چوار پارێزگا ده‌ستیانپێكرد

ئەمنی
  • 10-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان له‌چوار پارێزگا ده‌ستیانپێكرد بۆ بنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌ى هێزى وشكانى وبه‌هاوكارى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى ڕووبارى دیاله‌ ده‌ستیپێكرد بۆ بنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر".
    خه‌فاجى وتیشى"فه‌رمانده‌یی باره‌گاى پێشكه‌وتوو هه‌ستاوه‌ به‌پرۆسه‌كانى پكشنین بۆ ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر له‌كه‌رتى حه‌ویجه‌،هه‌روه‌ها ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به‌پرۆسه‌یه‌كى پكشنین وكیۆماڵكردن كرد له‌گوندى عه‌ین حیسان".
    سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاى میسان وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا هه‌ستاون به‌پشكنینى ناوچه‌كانى شاره‌دێى عه‌دل وسه‌لام بۆ ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان وده‌ستبه‌سه‌رداگرتن چه‌كى بێ مۆڵه‌ت".