به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ى به‌غداى پایته‌خت كرد وڕێرهوى تاقیكردنه‌وه‌كانى خوێندكارانى شه‌شى ئاماده‌یی به‌سه‌ركرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى سه‌ردانى ناوه‌نده‌كانى تاقیكردنه‌وه كردووه له‌هه‌ریه‌ك له‌قوتابخانه‌ى سه‌ره‌كى مه‌نسوڕ وئاماده‌یی به‌غدادى كچان وگهشتێكى به‌نێو هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه كردووه،كهخوێندكارانى شه‌شى ئاماده‌یی تیایدا تاقیكردنه‌وه‌كان ناوه‌ندى ئه‌نجامده‌ده‌ن،هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانى خۆپارێزى راسپێردراو له‌هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانى به‌سه‌ركردۆته‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كازمى هانى به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌نده‌كانى تاقیكردنه‌وه داوه كه‌شوهه‌واى گونجاو بۆ خوێندكاران بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانیان ،وڕهچاوى دۆخى ته‌ندروستى له‌میان پابه‌ندبوون به‌هه‌موو ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى پێویست بۆ پاراستنیان له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى كارمه‌ندانى فیركارى كردووه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان له‌ڕێكخستنى پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان به‌باشترین شێوه وپهرۆشیان له‌سه‌ر داهاتووى خوێندكاران ،هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ هه‌موو خوێندكارانى عێراق خواست كهبهپهرۆشن بۆ داهاتوویان،وپێداگرییان كرد له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ربارى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كانى دۆخه‌كه".