حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌پلانێكى تیرۆرستى ده‌هێنێت بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك

ئەمنی
  • 9-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،شكست به‌پلانێكى تیرۆرستى هێنراوه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى 16ى حه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى ئه‌نجامداوه‌ له‌ناوچه‌ى عه‌مه‌ل شه‌عبى به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى هه‌بوونى جموجۆڵى كه‌سانى گومانلێكراو".
    وتیشى"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى بۆمبێكى ئاماده‌كراو بۆ ته‌قیینه‌وه‌ كه‌دوژمن ویستێتى له‌ده‌وروبه‌ى ڕێگاكان بیچنێت ،وكرده‌وه‌ى تیرۆرستى ترسنۆكانه‌ ئه‌نجام بدات بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان بێتاوان وهیزه‌ ئه‌منییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌هێو وتوندى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامدرا ودوژمن به‌ناچارى هه‌ڵهات وبه‌رده‌وام ده‌بین له‌ڕاوه‌دوونانیان تاوه‌كو به‌ته‌واوه‌تى له‌ناوده‌برێن".