به‌غدا-اه‌ع
خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى حكومه‌تى فیدڕاڵى وئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى كورد ،قه‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم خسته‌ڕوو،وهۆكارى ڕاده‌ستنه‌كردنى داهاته‌كانى نه‌وت بۆ به‌غدا له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ڕوونكرده‌وه،هه‌روه‌ها ڕایشیگه‌یاند ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر به‌ڕێوبردنى گومرگه‌كان به‌هاوبه‌شى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێم.
شوانى له‌میان به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه ئیخبارییه،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى ئێستایی هه‌رێم له‌سه‌ره‌تاى پێكهێنانى كۆمه‌ڵێك لێتێگه‌یشتنی له‌ئه‌ستۆ گرتووه بۆ مامه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ كۆتاییهێنانى سه‌رجه‌م دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ،ڕوونیشیكرده‌وه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی خۆی له‌چوار دۆسییه ده‌بینێته‌وه وبریتیین له شایسته ومووچه‌كانى فه‌رمانبه‌ران وپێشمه‌رگه وبه‌شه بوودجه‌ى هه‌رێم له‌بوودجه‌ى گشتى ونه‌وت وده‌روازه سنوورییه‌كان.
وتیشى،له‌ساڵی 2019 له‌باره‌ی بوودجه ڕێككه‌وتن كرا،وحكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبوو به‌ڕاده‌ستكردنى 250هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه بۆ ناوه‌ند،ڕوونیشیكرده‌وه هۆكارى ڕاده‌ستنه‌كردنى داهاته‌كان له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى نه‌بوونى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ساڵى 2020 بووه.
ڕوونیشیكرده‌وه،به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان 480 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه بووه،به‌ڵام له‌دواى ڕێككه‌وتنى ئۆپێك كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 410 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه،وتیشى ڕێژه‌ى به‌كاربه‌رى نێوخۆیی له‌هه‌رێم نزیكه‌ى 30 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌یه.
ئاماژه‌یشى دا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی جیهانی كردووه بۆوردبینیكردن له‌فرۆشتن وداهاتی نه‌وتی هه‌رێم ،دواى ئه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م داتاكانى وردبینیكردن ڕاده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵی ده‌كات.
وتیشى،حكومه‌تى فیدڕاڵى داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هه‌رێم كردووه به‌ڕێژه‌ی 120 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه به‌پێى ڕێككه‌وتنى ئۆپێك،به‌ڵام هه‌رێم ناتوانێت ئه‌وه بكات چونكه پابه‌ندى دارایی له‌سه‌ره،ڕوونیشیكرده‌وه خه‌رجییه‌كانى مانگانه‌ى هه‌رێم وه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نیشینان وچاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گاته 755 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو حكومه‌تى هه‌رێم خوازیاره بگاته ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به‌سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران دروسته چونكه سیسته‌مى مۆرى بایۆمه‌ترى بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك هه‌یه مانگانه داتاكانى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێن
ڕوونیشیكرده‌وه شایسته‌كان كه‌له‌ئه‌ستۆى هه‌رێمه له قه‌رز وقه‌رزكردن ومووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران 27 ملیار دۆلاره،وتیشى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ده‌ستى كێشه‌ى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى مووچه‌ى مانگانه‌یان.
له‌باره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان شوانى ڕوونیكرده‌وه،ده‌ستوور ئاماژه‌ى به‌به‌ڕێوبردنى گومرگ وده‌روزاه سنوورییه‌كان به‌هاوبه‌شى داوه له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم،جه‌ختیشیكرده‌وه،هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌كى نییه له‌به‌ڕێوبردنى گومرك وده‌روزاه‌كانى به‌هاوبه‌شى وبه‌ستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌گه‌ڵ ناوه‌ند.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان شوانى وتى هه‌رێم هیج كێشه‌یه‌كى نییه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته،ڕوونیشیكرده‌وه شاندێكی هونه‌ریمان هه‌یه بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ودابه‌شكردنى ناوچه‌كان به‌پێى فره بازنه‌یی.