به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،فه‌رمانیدا به‌كردنه‌وه‌ى كایه‌یه‌كى ئاسمانى وئه‌وه‌ى تر ده‌ریایی بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى مرۆیی به‌په‌له بۆ كارهستباران وزیانلێكهوتووانى لافاوه‌كانى سودان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى فه‌رمانیكرد به‌كردنه‌وه‌ى كایه‌یه‌كى ئاسمانى وئه‌وه‌ى تر ده‌ریایی له‌گه‌ڵ وڵاتى سودانى برا ،بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى مرۆیی به‌په‌له بۆ كارهساتباران وزیانلێكهوتووهكانى لافاوه‌كان كه‌چه‌ند ڕۆژێكه له‌سودان ڕوویداوه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"فرۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى ئه‌مڕۆ به‌ڕێده‌كه‌وێت به‌چه‌ندین تۆن كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى وده‌یان هه‌زار سه‌به‌تى خۆراكى وهه‌زاره‌ها پارچه‌ى پێداویستى مرۆیی وخێوهتگه بۆ له‌خۆگرتنى زیانلێكهوتووان كه‌ناچار بوونه به‌هۆى لافاوه‌كان ماڵه‌كانیان جێبهێڵن".
ئاماژه‌یشى دا"كازمى فه‌رمانیشى دا ده‌یان هه‌زار تۆن گه‌نم لهبهندهركانى به‌سڕه عهمباربكرێت بۆ پشتیوانیكردنى گه‌لى سودانى برا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى وت"ڕێنماییه‌كانى كازمى له‌چوارچێوه‌ى په‌رۆشى حكومه‌ت وگه‌لى عێراقه بۆ پته‌وكردنى بنه‌ماكانى برایه‌تى له‌گه‌ڵ برایاندا ،وپشتیوانیكردنى وڵاتى سودان له‌ڕه‌وشى مرۆیی سه‌ختدان به‌هۆى لافاوه‌كان".