به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕێنمایی دا به‌ته‌نها پشت به‌دابه‌شكارى جوگرافى ببه‌سترێت له‌تۆماركردنى زانیارییه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى وڵات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان پێداچوونه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كانى لیستى ناوه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كۆلێژى سه‌ربازى وه‌رگیراون كردووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كازمى ڕێنمایی داوه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و پۆلینه‌ى په‌یڕه‌وكراوه بۆ خوێندكاره وه‌رگیراوه‌كان به‌هۆى جۆری ئاینزاكانیان ،وئه‌م پۆلینه له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى وڵات هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی داوه به‌ته‌نها پشت به‌دابه‌شكردنى جوگرافى ببه‌سترێت له‌تۆماركردنى زانیارییه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى وڵات".
هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى جه‌ختیكردۆته‌وه"پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەتایبەتیش دامەزراوە ئەمنییەكان دوربخرێنەوە لە هەر شتێك كە ببێتە هۆی دابەشكاری و چاندنی هۆكاری لێكدورخستنەوە لەنێوان هاوڵاتیانى یه‌ك نیشتیمان ویه‌ك خوێن ،چونكه ئه‌و خوێنه‌ى له‌پێناو خاكى عێراق رژا به‌ڕه‌نگى شه‌هیدبوون وقاره‌مانێتى بوو وپرس به‌پۆلینه‌كانى نه‌كراوه تا ئه‌و كاته‌ى گیانى خۆى كرده فیداكارى عێراق یه‌ك ویه‌كگرتووه".