به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى میسان دووپاتیكرده‌وه یاساى به‌سه‌ر هه‌مووان سه‌روه‌ره وهیچ ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته‌وه نییه،ئاماژه‌یشى دا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر ئه‌ركى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى یه‌كده‌خات.
غانمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زیرى ناوخۆ سه‌ركرده وفه‌رمانده‌كان وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ى ڕاسپاردووه به‌وه‌ى(یاسا به‌سه‌ر هه‌مووان سه‌روه‌ر بێت وهێچ ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت نابێت)".
جه‌ختیكرده‌وه كاركردن به‌یه‌ك تیم له‌میان هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌پێناو سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاسا له‌پارێزگاكه.
ئاماژه‌یشى دا به‌گرنگى پێكهاته نوێى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر كه‌فه‌رمانده‌یی وسه‌رپه‌رشتیكردن له‌سێ پارێزگا یه‌كده‌خات(زیقار-میسان-موسه‌ننا)له‌گه‌ڵ یه‌ككخستنه‌وه‌ى ئه‌ركى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان وسه‌پاندنى شكۆى وڵات وده‌سه‌ڵاتى یاسا.