حه‌لبوسى بۆ باڵیۆزى سعودیه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ كە عێراق چاوەرێی هاریكاری زیاتری نێوان هەردوو وڵات دەكات

  • 9-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا – اه‌ع 

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بۆعەبدولعەزیز شەمری باڵیۆزی شانشینى عه‌ره‌بى سعودیە جه‌ختى كرده‌وه‌ كە عێراق چاوەرێی هاریكاری زیاتری نێوان هەردوو وڵات دەكات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حەلبوسی پێشوازی كرد لە عەبدولعەزیز شەمری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق،ئاماژه‌یشى دا لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی و هاریكاری كرا لەبوارەكانی ئابوری و ئەمنی و بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ چەندی پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش. 
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حه‌لبوسى جه‌ختى كردەوە كە عێراق چاوەرێی هاریكاری زیاتری نێوان هەردوو وڵاتی برا دەكات بەپێی بەرژەوەندیەكانی هەردوولا.
    حه‌لبوسى لەتەندروستی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی پادشای سعودیەی پرسی، و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی سعودیە پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ عێراق و هاریكاری یەكتر لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی ئاسایش و سەقامگیری بەدیدێت.