به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق له‌چوارچێوه‌ى خشته‌یه‌كى زه‌منى ئاماده‌كراو له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى نێوان حكومه‌تى عێراقى وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت به‌پێى خشته‌یه‌كى زه‌منى ئاماده‌كراو نێوان هه‌ردوولا به‌مه‌به‌ستى ڕاده‌ستكردنى پێگه‌كان وهه‌روه‌ها كشانه‌وه‌یان".
وتیشى"هه‌نگاوى كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ماهه‌نگى وكارى هاوبه‌ش وپه‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئێمه وهێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیدایه".
به‌رپرسێكى ئیداره‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌منزیكانه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌عێراق وئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت..
به‌رپرسه‌كه به‌ڕۆژنامه‌نووسانى وتووه"ده‌بێت چاوه‌ڕوانى ڕاگه‌یه‌ندراوێك بكه‌ن ڕۆژى چوارشه‌ممه،له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه بڵاوپێكراوه‌كان له‌عێراق".
وتیشى"یلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌م مانگه‌دا هێزه‌كانى له‌عێراق بۆ 3000 كه‌مده‌كاته‌وه".