كازمى ڕێنمایی دا به‌لابردنى هێماى ئاینزایی له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت

ناوخۆ
  • 9-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌لابردنى هێماى ئاماژه‌دان به‌ئاینزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان ناونووس كردووه‌ بۆ كۆلێژى سه‌ربازى.
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران له‌تویتێكدا له‌سه‌ر"تویته‌ر"ڕایگه‌یاند"كازمى ڕێنمایی داوه‌ به‌لابردنى هێماى ئاماژه‌دان به‌ئاینزاكان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان ناونووس كردووه‌ بۆ  كۆلێژى سه‌ربازى".
    وتیشى"ڕێنمایشى داوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار به‌م میكانزمه‌ نه‌كرێت له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت،وته‌نها هاوڵاتى بوون وناسنامه‌ى عێراقى پێوه‌ر بێت له‌گه‌ڵ ته‌واوى ڕێزگرتن له‌سه‌رجه‌م ناسنامه‌ لاوه‌كییه‌كان.