به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حاڵه‌تێكى هاوسه‌نگى هه‌یه له‌نێوان ژماره‌ى توشبوون وحاڵهتهكانى چاكبوونه‌وه له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌عێراق،ئاماژه‌یشى دا یاساى په‌یتایی پزیشكى پابه‌ندیی كردووه بهدامهرزاندنى ناوه‌ندى بۆ ده‌رچووانى كۆلێژى پزیشكى وپیشه ته‌ندروستییه‌كان.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"حاله‌تێك له‌هاوسه‌نگى هه‌یه له‌نێوان ژماره‌ى توشبوونى ڤایرۆسى كۆرۆنا وحاڵهتهكانى چاكبوونه‌وه ئه‌مه‌یش هێمایه‌كى باشه"،ئاماژه‌یشى دا"خۆپارێزى له‌م ڤایرۆسه په‌یوه‌سته بهپاندبوونى هاوڵاتیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى ئاڕهزوومهندانه وخودى".
وتیشى"یاساى په‌یتایی پزیشكى حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به‌دامه‌زراندنى ناوه‌ندى"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێك گرفتى دارایی په‌یوه‌ست له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایی وته‌ندروستى ڕوویدا".
وتیشى"وه‌زاره‌تى پلاندانان دامهزرێندراوهكان دابه‌ش ده‌كات به‌پێى پێویستى پارێزگاكه".
ڕوونیشیكرده‌وه په‌رله‌مان ده‌نگى داوه له‌سه‌ر زۆربه‌ى بڕگه‌كانى دڵنیایی ته‌ندروستى.
پێشووتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند 4243 توشبووى نوێى كۆرۆنا و3669چاكبوونه‌وه تۆماركراوه.