به‌غدا-اه‌ع-عه‌بدولحسێن بریسم
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه"فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ئه‌ركێكى ئه‌منى خێرا ئه‌نجامده‌دات له‌پرۆسه‌ى نه‌هێشتنى چه‌ك وڕاوهدوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسان وبازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندنى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵا سه‌ردانى پارێزگاى میسانى كردووه وسڵاوى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان گه‌یاندۆته سه‌ر پێكهاته ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه،وهه‌ر یه‌ك سۆپاسالارى عێراق وجێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان وفهرماندهى ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر وبریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروبارى پۆلیس وژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر وفه‌رمانده یاوه‌رى وه‌زیرى ناوخۆ بوون لهسهردانهكهیهدا".
وتیشى :سه‌ردانه‌كه هاوتایه له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى میسان وناوچهكانى دیكه".
ئاماژه‌یشى دا"فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ئه‌ركێكى ئه‌منى خێرا ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌پرۆسه‌ى نه‌هێشتنى چه‌ك وڕاوهدوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسادان وبازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"غانمى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى میسان وسه‌رجه‌م پێكهاته ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه كۆبووه‌ته‌وه".
پێشووتریش عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى كۆنترۆڵكردنى چه‌كى نایاسایی وپاراستنى ئاسایش ویاسا له‌پارێزگاى میسان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێرافى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"غانمى لهبارهگاى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى میسان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ئه‌منى وعه‌لى دواى پارێزگاى میسان كۆبووه‌ته‌وه،ولهمیان كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێكراون ،له‌نێویشیاندا كاروبارى ئه‌منى وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ئه‌منى ومرۆیی بۆ هاوڵاتیان".