به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى كۆنترۆڵكردنى چه‌كى نایاسایی وپاراستنى ئاسایش ویاسا له‌پارێزگاى میسان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێرافى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"غانمى له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى میسان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ئه‌منى وعه‌لى دواى پارێزگاى میسان كۆبووه‌ته‌وه،وله‌میان كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێكراون ،له‌نێویشیاندا كاروبارى ئه‌منى وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ئه‌منى ومرۆیی بۆ هاوڵاتیان".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه غانمى جه‌ختیكرده‌وه،له‌سه‌ر گرنگى كاركردن بۆ پاراستنى ئاسایش ویاسا ودابینكردنى پارێزگارى بۆ خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵى خێڵه‌كان له‌هاوكاریكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان وپاراستنى ئاسایش".
وتیشى"ده‌بێت چه‌كى نایاسایی كۆنترۆڵبكرێت وڕۆڵى بنكه‌كانى پۆلیس كارابكرێته‌وه له‌گه‌ڵ چاودێریكردنى ورووژێنه‌ران وبه‌ركارهێنه‌رانى مادده هۆشبه‌ر وكارتێكه‌ره هزرییه‌كان".