قۆناغى سێیه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌شارى فاوى به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 9-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع

    به‌ره‌به‌یانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،قۆناغى سێیه‌مى ئۆپراسیۆنى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌شارى فاوى پارێزگاى به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكرد.
    عه‌مید خه‌ڵه‌ف به‌دران فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى سنوورى ناوچه‌ى چواره‌م له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى ده‌ستگیركردن 24 داواكراوى دادگا به‌كه‌یسه‌ جیاجیاكان".
    وتیشى"قۆناغى سێیه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌به‌ره‌ى باشووره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد".
    به‌دران ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌میان ئرۆسه‌كه‌ سه‌ردانى چه‌ندین خێزان كه‌مده‌رامه‌ت كراوه‌ وخزمه‌تگوزارى مرۆییان پێشكه‌شكراوه‌ وهه‌روه‌ها ده‌رمانڕێژ وپشكنینى ماڵى هاوڵاتیان كراوه‌ له‌لایه‌ن به‌شى پزیشكى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌وه‌".