به‌غدا-اه‌ع
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌پاندنى سه‌قامگیرى ونه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت سێ داواكراویان له‌شارۆچكه‌ى كه‌حلا له‌پارێزگاى میسان ده‌ستگیركرد.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێك له‌فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا سێ داواكراوى به‌پێى مادده یاساییه جیاوازه‌كان ده‌ستگیركردووه وژماره‌یه‌ك چه‌كى سووك ومامناوه‌ندیشى ده‌ستبه‌سه‌ركردووه،له‌میان سێیه‌مین ڕۆژى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌كه‌حلاى پارێزگاى میسان".
جێى ئاماژه‌پێكردنه كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا پێشووتر هه‌ڵمه‌تى پشكنینى شارۆچكه‌ى مه‌جه‌رى له‌پارێزگاى میسان به‌رپاكرد بۆ سه‌پاندنى یاسا.