له‌ئاكامى پێكدادانێك له‌گه‌ڵ باندێكى دزه‌پێكردنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى نه‌قیب له‌میسان شه‌هید بوو

ئەمنی
  • 9-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى نه‌قیب له‌پێكدادانێكى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌پاندنى ئاسایشى ویاسا له‌پارێزگاى میسان شه‌هیدبووه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌كانى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا به‌رده‌وامن له‌سه‌پاندنى ئاسایش وجێبه‌جێكردنى یاسا له‌پارێزگاى میسان".
    ڕوونیشیكرده‌وى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر په‌ناگه‌ى باندێكى دزه‌پێكردنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌شارۆچكه‌ى قه‌لعه‌ت ساڵح ،وله‌ئه‌نجامدا هێزه‌كه‌ ڕووبه‌رووى ته‌قه‌ى ڕاستوخۆ بۆته‌وه‌ له‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكى بانده‌كه‌،وبووه‌ هۆى پێكدادانێكى ڕاسته‌وخۆ كه‌له‌میانیدا هێزێكى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا توانى ئه‌ندامێكى بانده‌كه‌ بكوژێت ویه‌كێكى تر بریندار بكات ودوو تاوانبار دیكه‌یش ده‌ستگیربكات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌ئاكامى پێكدادانه‌كه‌ ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى نه‌قیب له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا شه‌هیدبوو".