به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند له‌دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مان پاشكۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن،ئاماژه‌یشى دا شێوازى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن هێشتا جێى مشتومڕى نێوان هێزه سیاسییه‌كانه كه‌تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنێكى دیاریكراو.
فالح خه‌زعه‌لى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شێوازى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن هێشتا جێى مشتومڕى نێوان هێزه سیاسییه‌كانه،وتاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌یشتۆنه‌ته ڕێككه‌وتنێكى دیاریكراو"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌رجه‌م ڕاوبۆچوونه‌كان له‌دانیشتنى سبه‌ى پێنجشه‌ممه ده‌خرێنه‌ڕوو".
وتیشى"كه‌سانێك هه‌ن پێیان وایه فره بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش ده‌كات له‌وه‌ى ده‌سكه‌وتى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بهێنن،وبۆچوونى به‌رامبه‌ریش ده‌ڵێت سه‌رمایه باڵاده‌ست ده‌بێت،ئه‌مه‌یش كه‌سانى لێهاتوو وسه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش ده‌كات،كه‌چى چه‌ند ڕاوبۆچنێك هه‌ن پشتگیرى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن وپێیان ده‌نگى ده‌نگده‌ران وپاڵێوراوان مسۆگر ده‌كات".
پێشووتریش هاوپه‌یمانى سائیرون ڕایگه‌یاندبوو،سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌ڕۆژانى داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى میكانزمى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن،جه‌ختیشیكرده‌وه یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نییه