كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غدا وهه‌ولێر

  • 8-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ئەنجومەنی وەزیرانئ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕایگەیاند،  سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەتەوە و جەختکراوەتەوە لەسەر چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، هاتووە، "مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی هەرێم بە سەرکردایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبوونەتەوە و کازمی ڕایگەیاندووە، هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کازمی جەختیکردوەتەوە "پێویستە هەماهەنگیی نێوان هەرێم و بەغدا بەهێزبکرێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەکان کە بەهۆی دۆخی نوێی جیهان و کەمبوونەوەی نرخی نەوتەوە دروستبووە".
    ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەشتن لە نێوان هەرێم و بەغدا و ڕێککەوتن لەسەر ئەرک و مافی هەردوولا.