ته‌ندروستى: ڕێوشوێنى توند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكارانى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر

ناوخۆ
  • 8-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،كردنه‌وه‌ى ڕیستۆرانت وده‌روازه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ،بڕیارى داڕێژراوه‌،وبه‌ڵێنیشیدا به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى توند دژى سه‌رپێچیكاران. 
    حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیارى كردنه‌وه‌ى ڕیستۆرانت وگه‌ڕانه‌وه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان وكردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كان بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى،بڕیارى داڕێژراوه‌،وسه‌رجه‌م چالاكییه‌كان به‌پێ ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت كه‌سه‌رجه‌م میكانزمه‌كانى كارى ئه‌و چالاكییانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ زامنكردنى بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ وسه‌لامه‌تى ڕێوشوێنه‌كان".
    وتیشى"تیمى ته‌ندروستى وئه‌منى چاودێرى چالاكییه‌كان ده‌كات له‌ڕێگاى سه‌ردان وپشكنینى ڕیستۆرانت وگۆڕه‌پانه‌كانى یارییه‌كان،وتیشى هه‌ر چالاكییه‌ك كارابكرێته‌وه‌ به‌پێى میكانزم وڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى جیهانى وئه‌زموونى وڵاتانى دیكه‌ وه‌رگیراوه‌". 
    جومه‌یلى دووپاتیكرده‌وه‌"ڕێوشوێنى توند ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌ڕیستورانته‌كان به‌پێى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌ویش داخستنى ڕیستۆرانته‌كه‌یه‌ به‌مۆمى سوور".