بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئهمنى،ئەمڕۆسێشهممه،ڕایگهیاند کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر رێگەی خێرایی پارێزگای دیوانیە - بابل لە رێگەی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو کراوەتە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو روداوەشدا سەربازێکی پۆلیسی فیدڕاڵی کە لەگەڵ کاروانەکەدا بوە شههیدبووه و دو سەربازی دیکەش برینداربون.
شانەی راگەیاندنی ئهمنى لە راگەیەندراوێکداكهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی تیمی لۆجستی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەکاتی تێپەڕبونیان لەسەر رێگەی خێرایی دیوانیە - بابل تەقیوەتەوە، لەئەنجامیشدا زیان بە هێزەکانی سوات سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتوە.
ئەوەش هاتوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە سەربازێکی پۆلیسی فیدڕاڵی شههیدبووه و دو سەربازی دیکەش برینداربون.