ده‌ڕاجى: بودجەی ئەمساڵ بە 148 ترلیۆن دینار دیاریکراوە وهەر بەرمیلێک نەوتیش بە (40 دۆلار) دانراوە

ناوخۆ
  • 8-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا– اه‌ع

     
    په‌رله‌مانتارمحه‌مه‌د ده‌ڕاجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئاشكرایكرد قه‌باره‌ى  بودجەی ئەمساڵ 2020 بە 148 ترلیۆن دینار دیاریکراوە وهەر بەرمیلێک نەوتیش بە (٤٠ دۆلار) دانراوە،هۆشداریشى له‌داهاتوودا تووشى ئیفلاس ده‌بین ئه‌گه‌ر پشت به‌قه‌رزكردن ببه‌ستین.
    ده‌ڕاجى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه‌ى ئیخبارییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند بودجەی ئەمساڵی عێراق بە 148 ترلیۆن دینار دیاریکراوە و بانکی ناوەندی عێراق تەنیا لەمساڵدا (27 ملیار) دۆلاری فرۆشتووە.
    وتیشى قەرزە دەرەکییەکانی عێراق (120 ترلیۆن) دینارە ئەمە جگە لە قەرەبووی جەنگەکان،وبانکی ناوەندی لەمساڵدا (27 ملیار) دۆلاری لە مەزادی خۆیدا فرۆشتووە.
    ئاماژه‌یشى دا داهاتی گومرگەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا (490 ملیار) دینار بووە،وتیشى بودجە تەنیا بۆ سێ مانگ نییە، بەڵکو بۆ تەواوی مانگەکانی ساڵی 2020ە.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو، حکومەتمان پابەندکردووە بەوەی کارنامەیەکی چاکسازی پێشکەش بکات لەبەرامبەر وەرگرتنی قەرزدا،و بۆ ساڵی 2020 بودجە (148 ترلیۆن) دینارە،و داهاتەکانی بودجەی 2020 دەگاتە (67 ترلیۆن) دینار.
    وتیشى لە بودجەی 2020دا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە (40 دۆلار) دانراوە.