ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:بۆمبێكى چێندراو به‌سه‌ر كاروانێكى كۆمپانیاكانى هاوپه‌یمانان له‌باكورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌

ئەمنی
  • 8-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى كۆمپانیایه‌كى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باكورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى كۆمپانیایه‌كى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوچه‌ى نیباعى باكوورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌،وله‌ئاكامدا بووه‌ هۆى برینداربوونى شۆڤێری ئۆتۆمبێلێك وكارمه‌ندێكى ئه‌منى وزیان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت".