بەغدا – ا ه ع حەبیب سەدر باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە ئەمرۆ یەك شەممە، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ دوبارە دەستبەكاربوونەوەی دەزگایەكی گەورەی وەك ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، خوازیاریشە ئەو ئاژانسە لە ئەركی نوێیدا سەركەوتووبێت. لە میانی سەردانێكیدا بۆ بارەگای ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، كە وەفدێكی رۆژنامەنوسانی عەرەبی یاوەرێتیان دەكرد، سەدر رایگەیاند ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بە پرۆژەی ژیان دەزانێت، هەر بۆیە ئەمرۆ هەست بە خۆشحاڵی دەكات كە دەبینێت ئاژانسی هەواڵی عێراقییە دوبارە دەستی بە كارەكانی كردوەتەوە، وتیشی خۆشحاڵە بەوەی كادرەكانی ئەم ئاژانسە هەوڵی زۆریان داوە و سوربوون لەسەر سەركەوتن، پیرۆزباییشی لە بڕینی ئەو قۆناغانە كرد بۆ ئەوەی ئەو ئاژانسە بخرێتە سەر هێڵی ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی. راشیگەیاند ئاژانسی هەواڵی عێراقییە پێشتر و تا ماوەیكی كەم پرۆژەیەك بوو كە بۆ كاتێكی تر دواخرابوو، بەڵام ئەمرۆ سوپاس بۆ خوا دەبینین ئەم پرۆژەیە بوەتە واقیع بە هەوڵی كادرەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی.