له‌به‌سڕه‌ ومیسان ئه‌ركى ئه‌منى جێبه‌جێده‌كرێت بۆ سه‌پاندنى ئاسایش وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان

ئەمنی
  • 8-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئه‌ركى ئه‌منییان له‌هه‌ردوو پارێزگاى به‌سڕه‌ ومیسان بۆ سه‌پاندنى ئاسایش وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان ئه‌نجامدا.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌كاژێر پێنجى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ئه‌ركى پشكنین وسه‌پاندنى ئاسایش وجێبه‌جێكردنى یاساى له‌ناوچه‌كانى باكورى به‌سڕه‌ به‌رپاكرد".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ئه‌ركه‌كانى له‌ناوچه‌ى عه‌زیرى باشوورى پارێزگاى میسان به‌رپاكرد بۆ جێبه‌جێكردنى یاداشتنامه‌كانى ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان بۆ له‌ناوبردن وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى نایاسایی".