به‌غدا-اه‌ع
هێزه ئه‌منییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئه‌ركێكى ئه‌منیان به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین وپارێزگاى كه‌ركوك.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێكى لیواى سى وحه‌وتى پیاده/فیرقه‌ى نۆیه‌م ولیوا مه‌غاویرى دیاله وبه‌پاڵپشتى فڕۆكه‌كانى سوپا ئه‌ركێكى ئه‌منى جێبه‌جێكرد له‌گوندى ئوم حنته وگوندى ئیسڵاحى سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كه‌رته‌كانى باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك كه‌پێكهاتووه له‌لیواى چل وپێنجى پیاده/فیرقه‌ى11 ودوو فه‌وجى فیرقه‌ى نۆ ومیحوه‌رى دیكه‌ى لیواى هه‌ژده ولیواى ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى ئه‌ركێكى جێبه‌جێكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وپشكنینى ناوچه‌كانى باشورى كه‌ركوك".