به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى دووپاتیكرده‌وه،ئامانجى حكومه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سوریایه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌كارن وایتنك یاریده‌ده‌رى نوێنه‌رى كۆمسیۆنى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى بۆ كاروبارى په‌نابه‌رانى له‌عێراق،وبابه‌تى دۆسییه‌ى سورییه‌كان كه‌له‌سه‌ر خاكى عێراقدان له‌سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌كانى سوریاوه تاوتوێكردووه،له‌نێویشیاندا كه‌مپه‌كانى هه‌ولێر وسلێمانى ودهۆك وكه‌مپه جیاوازه‌كانى دیكه له‌پارێزگاكانى عێراق.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌عره‌جى وتیشى"ئامانجى حكومه‌تى عێراقى گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سوریا بۆ وڵاته‌كه‌یان یان هه‌ر وڵاتێكى تر دیارى ده‌كه‌ن دواى دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار"،ئاماژه‌یشى دا"ڕه‌وشى ئێستاى ئابوورى عێراق له‌بار نییه بۆ پێشوازیكردن له‌په‌نابه‌ران".
ئه‌عره‌جى ڕوونیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراقى ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سوریا بۆ وڵاته‌كه‌یان"،وتیشى"ئه‌ركى حكومه‌ت دابینكردنى پارێزگارى بۆ په‌نابه‌ران تا ئه‌و كاته‌ى ژینگه‌یه‌كى له‌بار دابین ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان".
ئه‌عره‌جى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نیشتیمانى پشتیوانى كارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌به‌غدا وكوردستان ده‌كات بۆ ئه‌ركه‌ى له‌باره‌ى په‌نابه‌رانى سوریا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن".
له‌كۆتایی دیداره‌كه ئه‌عره‌جى سوپاسى ئه‌ندامانى شانده‌كه كرد،ستایشى ئه‌ركى مرۆیی گرنگى كۆمسیۆنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران له‌عێراق كرد ،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌پاراستنى په‌نابه‌ران ودابینكردنى ژیانێكى شكۆمه‌ند وئارام بۆیان.