به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ڕایگه‌یاند تاوانبارێك ده‌ستگیركراوه كه‌خێزانێكى له‌ناوچه‌ى ئه‌مینى به‌غدا كوشتووه.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێكى هاوبه‌ش له‌پۆلیسى فیدڕاڵى وئاژانسى هه‌واڵگیرى ،توانیان تاوانبارێك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌خێزانێكى پێنج كه‌س كوشتووه(باوك ودایك و3 منداڵ)له‌ناوچه‌ى ئه‌مین له‌به‌غدا".
وتیشى"هێزه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌هه‌نگاوى به‌په‌له وخێرا وده‌ستگیركردنى تاوانباره‌كه كه‌له‌میان لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان دانى به‌ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى ناوه"،دووپاتیشیكرده‌وه "هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان یاساییه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌رى".