كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،وێنه‌یه‌كى كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.
    به‌پێى نووسراوه‌كه‌‌"كارنامه‌كه‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیازی هه‌مواركراوی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌كانی عێراق ژماره‌ 78ی ساڵی 2017 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان، لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌،هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، ته‌وه‌ری دوه‌می كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای سه‌رژمێری گشتی ژماره‌ 40ی ساڵی 2008، ته‌وه‌ری سێیه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌پێشنیازی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی قیاده‌ سه‌وره‌ی له‌ناوچوو ژماره‌ 2018ی ساڵی 2002،له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ته‌وه‌رى چواره‌مدا به‌شێوازی زاره‌كی چه‌ند پرسیارێك له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ساحب ده‌راجی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی دارایی  و پلاندانان ده‌خرێته‌ڕو وته‌وه‌رى پێنجه‌میش بۆ گفتوگۆى گشتى ته‌رخانده‌كرێت بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك.