كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ دواخرا

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، دوای گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یاسا، كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ دواخست.
    له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای مافی خانه‌نشینی قوربانیانی ته‌ندروستی و پزیشكی كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیازی یانه‌ وه‌رزشییه‌كان، ڕاپۆرت و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌پێشنیازی هاوسه‌نگی بڕوانامه‌ و پله‌ باڵاكان كرا، گفتوگۆش له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیازی دیاریكردنی سامه‌ڕا وه‌ك پایته‌ختی عێراق بۆ شارستانیه‌تی ئیسلامی كرا.
    به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بڕیاربو، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری كۆلێژی پۆلیس ژماره‌ 37ی ساڵی 2000 بكرێت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریه‌وه‌ ئاماده‌كراو ئه‌نجامبدرێتن هه‌روه‌ها گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی یاسای دادپه‌روه‌ری له‌ بڕوانامه‌ و پله‌ باڵاكان و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای یانه‌ وه‌رزشیه‌كان بكرێت.