به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،له‌پرۆسه‌یه‌كى خۆفرێدانى ئاسمانى دوو تیرۆرستى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركوك كوژراون.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى ،له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى،ده‌زگاى دژه تیرۆر وبه‌به‌شدارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پرۆسه‌یه‌كى خۆفرێدانى ئاسمانى له‌گوندى تاڵعه ده‌نى دووه‌م له‌شارۆچكه‌ى داقوقى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌نجامدا".
وتیشى"له‌میان پرۆسه‌كه دوو تیرۆرستى داعش كوژراون ودوو داواكراویش ده‌ستگیركراون".