سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران دۆخی گشتی و ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختیان تاوتوێكرد

  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ مستەفا كازمی، سەرۆكى ئه‌نجومه‌نى وەزیران له‌باره‌ى دۆخی گشتی عێراق و بەرەوپێشچونی ئامادەكارییەكان بۆ كۆبونەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت گفتوگیان ئەنجامدا
    بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌سه‌رۆك كۆمار، لە كۆبونەوەكەدا دۆخی گشتی وڵات لەروی سیاسی و ئەمنی و ئابوریی و تەحەداكان و پلاندانان بۆ زاڵبونی بەسەریاندا گفتوگۆی لەسەركرا.
    هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران، لە هەمو سێكتەرەكانی رێوشوێن و ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختیان تاوتوێكردوە، هەروەها ئەو رێوشوێنانەی مسۆگەركردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ئەنجامەكانی دەبێتە هۆی دەربڕینی خواستی ڕاستەقینەی دەنگدەرانی عێراق گفتوگۆی لەسەركراوە.