به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
مه‌هدى كه‌ریم په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،پێشبینى كرد ماوه‌ى داهاتوو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێن.
عه‌بدولكه‌ریم له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕوونیكرده‌وه "شاندێكى شاره‌زا به‌سه‌رۆكایه‌تى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ دانانى میكانزمه‌كانى سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان كه‌ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر دانانى میكانزمى كار وچاره‌سه‌ره پێشنیاركراوه‌كانى".
ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كى نییه،وخواستێكى ڕاستگۆیانه‌ى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كان كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم وناوه‌ند نییه"،وتیشى"نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگى خواستى ڕاستگۆیانه‌ى حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ سه‌رجه‌م كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌ماوه‌ى داهاتوودا سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
پێشووتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكردبوو شاندێكى باڵاى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ چه‌سپاندنى شایسته داراییه‌كان له‌پرۆژه بوودجه‌ى ساڵى 2021،پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ڕوونیشیكرده‌وه سه‌ردانه‌كه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى